13 هونەرمەندی کورد دوو سروود تۆماردەکەن

02-04-2015
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
رووداو
رووداو
نیشانەکردن سروود
A+ A-
رووداو - ئەڵمانیا 

لە پراگی پایتەختی چیک 13 هونەرمەندی گۆرانبێژی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداری لە تۆمارکردنی دوو سروود لە شێوی ئۆرکسترا بەناوەکانی پێشمەرگە و شنگال دەکەن.


دڵشاد محەممەد سەعید، هونەرمەندی میوزیکژەن، ئەو هونەرمەندانەی کۆکردووەتەوە و پاش تۆمارکردنی مۆسیقا و دەنگی هونەرمەندەکان بڕیارە هەر لە شاری پراگ کلیپیش بۆ دوو بەرهەمەکە بکرێت.

کاری کلیپکردنی ئەو دوو بەرهەمە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەڵمانی ئەنجامدەدرێت و (تۆڕی میدیایی رووداو)یش سپۆنسەری بەرهەمەکان دەکات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە