بەڤیدیۆ... فێستیڤاڵی سەمای بالێ لە کوبا

02-11-2016
دەرباز یونس
ززز
ززز
نیشانەکردن هونەری بالێ
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئالێژیا ئاڵۆنزۆ، ماوەی 25 سالە فێستیڤالی سەمای بالێ لە کوبا رێکدەخات، ئەو ئێستاش لە پاڵاسی ئەکادیمیای بالێتی کوبا ئامادەیە بۆ ئەوەی 25-ەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی سەمای بالێ لە هاڤانای پایتەختی وڵاتەکەی بکاتەوە.

گەنجانی کوبا، ئەوانەی کە بەشدارن و سەما دەکەن پێیان وایە ئەم فێستیڤاڵە خەڵکێکی زۆر بۆ کوبا رادەکێشێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەبوونی ئالۆنسۆ وەک دامەزرێنەری فێستیڤاڵەکە هێز و متمانەی گەورەیان پێدەبەخشێت.

ئاڵۆنزۆ ئێستا تەمەنی 96 ساڵە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرپەرشتی تەواوی فێستیڤاڵەکە دەکات، فێستیڤاڵی سەمای بالێت یەکێکە لەو کارە هونەرییانەی کە هەمیشە میدیاکان بە شانازییەکی گەورەی کوبا بەگشتی و هاڤانای پایتەخت بەتایبەتی باسی لێوەدەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە