جەمشید ڤیدیۆکلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

01-06-2017
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن جەمشید هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-

رووداو- هەولێر

جەمشید، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بەناوی "AVAREH" بڵاوکردەوە.

جەمشید لەمبارەییەوە بەرووداوی راگەیاند" ئەم گۆرانییە لە ئاوازو تێکستی ئەمین بەمشادەو سالار مۆغەدام دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە، هەروەها سیرۆس کاردۆنی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە ئەنجامداوە".

ئەم گۆرانییەی هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە زمانی فارسییەو دەزگای ئاڤەنگ بۆ کاری هونەری بڵاوی کردووەتەوە.

جەمشید، هونەرمەندێکی بەناوبانگی رۆژهەڵاتی کوردستانەو خاوەن چەند ئەلبوومێکی گۆرانییە، کە هاوکات بە زمانی کوردی و فارسی گۆرانی دەڵێت، خاوەن جەماوەرێکی زۆری کوردو ئێرانییە.

هونەرمەند جەمشید ساڵی پار لە شاری هامبۆرگی وڵاتی ئەڵمانیا، لە مەڕاسیمی the daf BAMA MUSIC AWARDS خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی لایڤی ئێرانی وەرگرت.

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە