پێنجشەممە مووچەی وانەبێژان دابەشدەکرێت

31-05-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی وانەبێژان دەکرێت.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی رووداو کە لە سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی داراییەوە دەستیکەوتووە، سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی وانەبێژان دەکرێت.
 
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە رووداوی گوت، "رۆژی یەکشەممە 04-06-2023 لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕين، مووچەی وانەبێژان دابەشدەکرێت." 
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان 35 هەزار و 543 وانەبێژن، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە؛ کە مووچەی هەر وانەبێژێک بەگوێرەی بڕوانامەکەی لە نێوان 200 بۆ 400 هەزار دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان

داخستنی 400 کۆمپانیاکەی ئاڵوگۆڕی دراو دۆسیەیەکی کۆبوونەوەکانی عێراق و کوردستانە

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی شاندی وەزاریی ئابووریی عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2024 لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و بڕیارە سەرجەم دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی ئابووری و دارایی یەکلایی بکرێنەوە، دۆسیەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بڕیاری داخستنیانە بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی.