رووداو – دوبەی
بەپێی راپۆرتێك ژمارەی خاوەن ملیار دۆلارەكان گەیشتووەتە 23 هەزار و 25 كەس لە جیهاندا، دوای ئەوەی 155 كەسی تازە چوونە نێو لیستی دەوڵەمەندەكانی جیهانەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە كە لەلایەن كۆمپانیای (وێلس ئێكس ) ، كە تایبەتە بە زانیاریدان لەسەر دەوڵەمەندەكانی جیهان و دابەشبوونی سەروەت و سامان لە جیهاندا ، شاری نیویۆرك یەكەمین شارە لەڕووی بوونی زۆرترین ملیاردێرەوە ، دوای ئەویش مۆسكۆ دێت ، ئینجاش هۆنگ كۆنگی سەر بە وڵاتی چین دێت . هەروەها شاری لەندەن لە پلەی چوارەمدا دێت ، ئینجا پكینی پایتەختی چین ، ساوپاولۆی بەرازیلى لە پلەی شەشەم ، دوای ئەو ئیستەنبوڵ لەپلەی حەوتەمدا دێت ، ئینجا دوبەی لە پلەی هەشتەمدا دێت .
دوای ئەوان پاریسی پایتەختی فەرەنسا دێت لە پلەی نۆیەمدا ، ئینجا سەنگافورا ، دوای ئەوانیش بۆمبای هیندستان لە لە پلەی 11 دا دێت . هەروەها ریازی پایتەختی سعودیە بە پلەی 20 لە دوایین شوێنی ئەو ریزبەندییەدا دێت .
بەپێی ئەو راپۆرتە ، ئەو پێوەرانە بۆ دیاریكردنی كەسەكان بە ملیاردێر دیاریكراون :
-تەمەنیان گەیشتبێتە 63 ساڵ و، 3.1ملیار دۆلاریان هەبێت ، لە كۆتایی چلەكاندا توانیبێتیان ملیارێك دۆلار كۆبكەنەوە .
-90%ی ملیادێرەكان خاوەن هاوسەرن و دوو منداڵ كەمتریان نییە .
-حەزیان لە دروستكردنی پەیوەندی كۆمەڵایەتییە لەگەڵ ملیاردێرەكانی دیكە .
-زۆربەیان پیاون و تەنیا 286كەسیان ژنن .
-60%ی ملیاردێرەكان بەخۆیان سەرەوەتی خۆیان دروستكردووە ، بەڵام ژنەكان تەنیا 17 بەخۆیان سەروەتی خۆیان دروستكردووە و 65% لە كەسوكاریان بۆیان ماوەتەوە .
-35% لە ملیاردێرەكان رێكخراوی خێرخوازی خۆیان هەیە .
-تەنیا 35%ی ملیاردێرەكان بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە .
-35%ی ملیاردێرەكانی جیهان لە 20 شاری جیهاندا دەژین .
-زۆرترین ملیاردێرەكان لە ئەمریكان بە رێژەی 25%.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ