كوێت دەست بە هاوردەكردنی گازی عێراق دەكات

29-12-2016
ئەلەند مەحوی
نیشانەکردن كوێت
A+ A-

رووداو - هەولێر

عێراق و کوێت لیژنە بۆ کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانیان پێکدەهێنن و وەزیری نەوتی كوێت رایگەیاند، رێككەوتوون رۆژانە 50 ملیۆن پێ سێجا گاز لە عێراق هاوردە بکەن و ئەو بڕەش دەگەیێننە 200 ملیۆن پێ سێجا.

دوای سەردانەکەی وەزیری نەوتی عێراق بۆ کوێت و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری نەوتی ئەو وڵاتە، رۆژی چوارشەممە 29-12-2016  وەزیرانی نەوتی عێراق و کوێت رێکكەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، بۆ ئەو کێڵگە نەوتییە سنووریانەی لە نێوانیاندایە، کە پێشتر ناکۆکی هەبوو لەسەریان.

عسام مەرزوق، وەزیری نەوتی کوێت دوای سەردانەکەی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند "لەگەڵ عێراق رێکكەوتین رۆژانە 50 ملیۆن پێ سێجا گاز لە عێراق هاوردە بکەین، لەسەرخۆش زیادی دەکەین بۆ 200 ملیۆن پێ سێجا".

لەبارەی کاتی دەستپێکردنی ئەو رێکەوتنەشەوە، مەرزوق ئاسکرای کرد "دوای کۆبوونەوەی لیژنەی هونەری نێوانمان دەبێت، لەبارەی نرخ و ئامرازەکانی گواستنەوەوە".

داڕشتنەوە: حەكیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە