رووداو- سلێمانی
بەهۆی كێشەیەكی ئیدارییەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ داخراو ئەمڕۆ دووشممەش كرایەوە.
رۆستەم كۆكۆیی، بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "رۆژانی شەممە و یەكشەممە بەهۆی كێشەیەكی ئیدارییەوە كە ناتێگەیشتنێك بوو لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، مەرزەكەمان داخرا واتە كۆماری ئیسلامی نەیدەهێشت هیچ ئوتومبێلێكی ئێمە بڕواتە خاكی ئەوان، بەڵام كێشەكە لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە چارەسەركرا و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مەرزەكە كرایەوە".
سەبارەت بە زیانە ماددییەكانی ئەو دوو رۆژەی داخستن، ناوبراو نەیتوانی بە وردی هیچ ژمارەیەك ئاشكرا بكات، بەڵام جەختیكردەوە كە داخستنی مەرزەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ لەڕووی ئابوورییەوە كاریگەری خۆی هەیە.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە نزیك شارۆچكەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانییە كە یەكێك لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵا كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی گەورەی تێدا دەكرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ