رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار بەرزبووە و گەیشتە بەرزترین ئاستی ئەم ساڵ. نرخی زێڕیش ناجێگیرە و میسقاڵێک زێری عەیار 21 بە 700 هەزار دینارە.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 145 هەزار دینارە".
هەر ئەمڕۆ رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە سلێمانی بە رووداوی گوت: "بە 25 هەزاری 100 دۆلار بە 144 هەزار و 850 دینارە و بە 5 هەزاری بە 145 هەزار دینارە".
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار حاجی سابیر باواجی گوتی: "بەرزبوونەوەی بەهای دینار لە بەغداوەیە و حکومەتی عێراق کار بۆ بەرزکردنەوەی دەکات".
بەهای دراوەکانی دیکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی:
100 دۆلار: 7 ملیۆن و 350 هەزار تمەن بە نەخت
100 دۆلار: 8 ملیۆن و 100 هەزار تمەن بە حەواڵە
100 دۆلار: 3800 لیرەی تورکی
1 ملیۆن لیرەی سووری: 137 هەزار دینار
100 یۆرۆ: 166 هەزار و 250 دینار
100 پاوەن: 192 هەزار دینار
1000 کرۆنی سوێدی: 124 هەزار و 500 دینار
نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 700 هەزار دینارە.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕ:
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 800 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 733 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 600 هەزار دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ