بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 320 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو

19-04-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 320 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو و ئەوەش بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار و 100 دۆلار بە 143 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
رۆژی چوارشەممە 19ـی نیسانی 2023، بانکی ناوەندیی عێراق 319 ملیۆن و 595 هەزار و 917 دۆلاری خستەڕوو؛ لەو بڕە 225 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری بۆ نەختینە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵەیە.
 
جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لەو بارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 144 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام دوای فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق، ئێستا [کاژێر 15:30] 100 دۆلار بە 143 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت." 
 
هاوکات لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر 100 دۆلار بە 143 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
رۆژی 11-12-2022، بۆ یەکەمجار دوای نزیکەی دوو ساڵ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند و دواتر گەیشتە 175 هەزار دینار.
 
دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار، رۆژی 7-2-2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ئەنجوومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عێراقی پەسندکرد، بەوەی دەستکاریی نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بکرێت، بەشێوەیەک 100 دۆلار بدرێتە 130 هەزار دینار بە بانکەکان و بە 132 هەزار دینار بگاتە کۆمپانیاکان.
 
9ـی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار بەهای دینار بەرزبوویەوە و 100 دۆلار بە 145 هەزار مامەڵەی پێوەکرا و دواتر بەهای دینار بەرزتربوویەوە و 100 دۆلار بوو بە 142 هەزار دینار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.