کۆمپانیاکانی ترەمپ بە بەهای 596 ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە

17-06-2017
ئەلەند مەحوی
نیشانەکردن ترەمپ
A+ A-

رووداو- هەولێر

نوسینگەی رەوشتەکانی حکومی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راپۆرتی ئەستۆپاکی دارایی تایبەت بە سەرۆکی ئەمریکای بۆ ساڵی 2016 بڵاوکردەوە.

نوسینگەکە لە راپۆرتە 98 لاپەڕەییەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە "کۆمپانیاکانی دۆناڵد ترەمپ بڕی 596 ملیۆن دۆلاریان لە ماوەی 16 مانگدا بەدەستهێناوە، هەروەها بەلایەنی کەمەوە315 ملیۆن دۆلاریش قەرزیان لەسەرە".

راپۆرتەکە باسی لەوەشکردووە "یانە تایبەتییەکەی دۆناڵد ترەمپ کە ناوی مارا لۆگایە، بە بەهای 37.2 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە".

راپۆرتەکەی نوسینگەی رەوشتەکانی حکومی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەستۆپاکی سەرۆکی ئەمریکای لە نێوان کانوونی دوەمی 2016 بۆ نیسانی 2017 لەخۆی گرتووە.

هەر لە چوارچێوەی ئەو راپۆرتەشدا، ئەوەش خراوەتەڕوو "دۆناڵد ترەمپ کرێی ساڵانەی گەشتکردنی بۆ ناوچە گەشتیارییەکەی بەناوی پالم بیتچ لە ویلایەتی فلۆریدا زیادکردووە، لە 100 هەزار دۆلار بۆ 200 هەزار دۆلار، لەو کاتەوەی کە پۆستی سەرۆکی ئەمریکای وەرگرتووە".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە