رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگای هەولێر لەکۆی 32 هەزار تاکسی، نزیکەی 30 هەزاریان لۆگۆیان بۆکراوە. بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر دەڵێت، هەر تاکسییەک لۆگۆی نەکردبێت، شۆفێرەکەی سزا دەدەرێت.
عەبدولخالق عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی پارێزگای هەولێر بە رووداوی گوت، هەفتانە سێ رۆژ تیمێکی هاوبەشی هاتووچۆ و گواستنەوە، لەسەر شەقامەکان دەبن بۆ بەدواداچوونی ئەو تاکسییانەی لۆگۆیان نەکردووە.
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، هەر تەکسییەک لۆگۆی نەکردبێت، ئەفسەری هاتووچۆ هەرکاتێک بیبینێت، بە بڕی 40 هەزار دینار سزای دەدات.
لە کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە هەولێر تاوەکو ئێستا هێڵی پاس نییە. عەبدولخالق عەلی دەڵێت، "سەرقاڵی هەڵسەنگاندنین بۆ کردنەوەی هێڵی مەلا ئۆمەر، گوندی کۆری و شاری زێڕین."
لە ناوەندی شاری هەولێر 31 هێڵی نێوخۆیی هەن کە تێیدا هەزار و 70 پاس و مینی پاس خەڵک دەگوازنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ