دەروازەی نێودەوڵەتی ئبیراهیم خەلیل داناخرێت

16-07-2016
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن توركیا ئیبراهیم خەلیل
A+ A-

رووداو - دهۆك

بەهۆی ئەو ئاڵۆزی و نالەبارییەی بەهۆی هەوڵی ئەنجامدانی كودەتای سەربازی توركیا و باكووری كوردستانی گرتووەتەوە، خاڵی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل داناخرێت.

فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی شەممە هاوشێوەی پێشوو هاتووچۆكردن و ئاڵوگۆڕی لە خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل، كە دەكەوێتە سنووری شارۆچەی زاخۆ لە باشوور و شارۆچكەی سلپۆپی لە باكوور، ئاسایی دەبێت و داناخرێت.

بەهۆی هەوڵی كودەتا سەربازییەكەی سوپای توركیا، رەوشی توركیا بەتەواوی شێواوە، بەڵام دەزگای میت رایگەیاند شكست بە هەوڵی كودەتاكە هێنراوە.  نوح یەڵماس، راوێژكار و گوتەبێژی دەزگای هەواڵگری توركیا- میت رایگەیاند هەوڵی كودەتا سەربازییەكە سەرینەگرت و شكستیان پێهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە