لە دوو مانگدا یەدەگی زێڕی عێراق 4 تۆن زیادی کردووە

10-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەدەگی زێڕی عێراق لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە چوار تۆنی دیکە زیادی کرد و گەیشتتە 152.6 تۆن.
 
بەگوێرەی خشتەی ئەنجوومەنی زێڕی جیهانی، لە مانگی ئەیلوول عێراق لە کۆی 100 وڵات کە لە خشتەکەدا ناویان هاتووە، 29ـیەمینە لە یەدەگی جیهانیی زێڕ دا.
 
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق پلەی سێیەمە و لە دوای هەریەک لە سعودیە و لوبنان دێت.
 
بەگوێرەی خشتەکە، یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە 152.6 تۆن، کە پێشتر 148.3 تۆن بووە.
 
مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی 22-08-2024 بە رووداوی راگەیاندبوو، ئێستا عێراق 148 تۆن زێڕی هەیە، کە نزیکەی 10٪ـی کۆی گشتی یەدەگ پێکدەهێنێت.
 
مانگی شوباتی رابردوو یەدەگی زێڕی عێراق 145 تۆن و 661 کیلۆ بوو. زیادکردنی یەدەگی زێڕ نیشانەی سەقامگیریی دارایی و نەختینەیە. 
 
ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەدەگی زێڕ، یەکەمی جیهانە بە 8 هەزار و 133 تۆن و 300 کیلۆ زێڕ. دواتر ئەڵمانیا 3 هەزار و 351 تۆن و 500 کیلۆ زێڕ. ئیتاڵیا لە پلەی سێیەم دێت، کە 2 هەزار و 814 تۆن یەدەگی زێڕی هەیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازاڕێکی ئیستەنبووڵ.

لە تورکیا رێژەی بێکاری بۆ مانگی ئاب 8.5٪ بوو

دەستەی ئاماری تورکیا (تویک) رۆژی پێنجشەممە، 10-10-2024 راپۆرتی نوێی سەبارەت بە رێژەی بێکاریی وڵاتەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بێکاری لە مانی ئابی ئەم ساڵدا 0.3٪ دابەزیوە و بووەتە 8.5٪. لەو ماوەیەدا ژمارەی بێکاران 89 هەزار کەمبووەتەوە و بووەتە 3 ملیۆن و 55 هەزار کەس".