رووداو دیجیتاڵ
وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ساڵى 2028 سووتانى گازى هاوەڵى کێڵگەکانى نەوت رادەگرن. ئاشکراشی کرد، بڕى یەدەگى نەوتى دۆزراوە گەیشتووەتە 145 ملیار بەرمیل.
حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق لە پەیمانگەى بەیکەر لە ویلایەتى هیوستنى ئەمریکا گوتارێکی پێشکەشکرد و ئەو ئامارانەی باسکردن.
وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند: رێژەى وەبەرهێنانى گازى هاوەڵ لەساڵى 2022دا لە 55% زیاتر نەبوو، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە 65%. بەپێى ئەو گرێبەستانەى کە بۆ وەبەرهێنانى ئەو گازە کردوویانە، کۆتایی ساڵى 2028 سووتانى ئەو گازە بە تەواوى رادەگرن.
گازى هاوەڵ لە کێڵگەکانى نەوت دێتە دەرەوە و دەسووتێت، جگە لە بەفیڕۆچوونى گازەکە کاریگەرى لەسەر پیسبوونى ژینگەش دەبێت.
حەیان عەبدولغەنی لەبارەی یەدەگى نەوت و گازی دۆزراوەى عێراقیش ئاشکرای کرد، یەدەگی نەوت 145 ملیار بەرمیلى تێپەڕاندووە، یەدەگى گازیش 130 تریلیۆن پێ سێجایە، چاوەڕوان دەکرێت بگاتە 160 تریلیۆن پێ سێجا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ