سەرچاوەیەک بۆ رووداو: ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدای کرد

09-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، شاندێک بۆ مووچەی مانگی 10 چووەتە بەغدا، بەڵام تاوەکو ئێستا وردبینی لە لیستی مووچە تەواو نەبووە.

ئەمڕۆ شەممە، 9ـی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شاندەکە بۆ مووچەی مانگی 10 و چەند پرسێکی دیکە چوونەتە بەغدا. 
 
سەبارەت بە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10، ئەو سەرچاوەیە گوتی، "لەلایەن بەغداوە وردبینی بەردەوامە، دوو جۆری وردبینی هەیە، یەکێکیان وردبینی لە ژمارەی وەزیفی، کە ئەوەیان تەواو بووە، ئەوەی دیکە وردبینیی ژمێرکارییە کە سبەی دەستپێدەکات، کەی تەواو بوو، ئەوکاتە لیستی مووچە رادەگەیێندرێت".
 
رۆژی یەکشەممە، 3-11-2024، لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی وەزارەتی دارایی عێراق، لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی داراییەوە نێردراوەتە وەزارەتی دارایی عێراق، تاوەکو وردبینی تێدا بکرێت، بەڵام شەش رۆژ تێپەڕیوە و تاوەکو ئێستا وردبینی لە لیستی مووچە تەواو نەبووە.
 
هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە 988 ملیار دینارە بۆ مووچە بە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانەوە.

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە