رووداو - هەولێر
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاردانی لەبارەی دۆسیەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ رۆژی 6ی مانگی داھاتوو دواخست.
لە راگەیێندراوێکدا ئیاس ساموک، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی بە سەرۆکایەتی دادوەر مەدحەت مەحموود و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دادگاکە کۆبووەوە، بەمەبەستی پێداچوونەوەی سکاڵای عەبدولجەبار لوعێبی، وەزیری نەوتی عێراق کە لە دژی وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان تۆماریکردووە.
گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق راشیگەیاند، لایەنی داواکار لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوو. سکاڵاکار داوایکردووە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاربدات سەبارەت بە راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دەرەوەی عێراق بەشێوەی راستەوخۆ و گەڕاندنەوەی پارەیەی نەوتی فرۆشراوی ماوەی رابردوو چونکە نەوت موڵكی تەواوی گەلی عێراقییە.
ئیاس ساموک دەشڵێت "بەمەبەستی پێدانی ماوەی یاسایی بۆ سەرجەم لایەنەکان تاوەکو ھەموو بەڵگە و گوتەکانیان پێشکەشبکەن، بڕیاردرا دانیشتنەکە بۆ رۆژی 6-5-2018 دوابخرێت".
پێداچوونەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ