رووداو دیجیتاڵ
دوای ئاڵۆزییەکانی سووریا، جارێکی دیکە بەهای لیرەی ئەو وڵاتە دابەزی؛ هەروەها بەهای دینار و زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا جێگیرە.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 250 دینارە".
لەدوای رووداوەکانی سووریاوە لە 06ـی ئادار، بەهای دراوی وڵاتەکە بەردەوامە لە دابەزین. رەوەز میرزا گوتی، ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووریا بە 143 هەزار و 750 دینارە.
دوێنێ ملیۆنێک لیرەی سووریا دابەزی بۆ 146 هەزار دینار، لەکاتێکدا 03ـی ئەم مانگە، ملیۆنێک دراوی سووریا 161 هەزار دینار بوو.
ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 8 ملیۆن و 600 هەزار تمەنە بە نەختی؛ هاوکات 100 دۆلار بەرامبەر 3 هەزار و 600 لیرەی تورکیایە.
هەرچی بەهای زێڕە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جێگیرە.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 613 هەزار دینارە".
بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، هەر ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 642 هەزار دینارە، عەیار 24ـیش مسقاڵی بە 700 هەزار دینارە و عەیار 18ـش مسقاڵی 525 هەزار دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ