تمەن ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد

08-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد و 100 دۆلار گەیشتە 9 ملیۆن تمەن.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو ئەمڕۆ (شەممە، 8-2-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "یەکەمجارە و تاوەکو ئەمڕۆ، تمەن بەو شێوەیە بەهای لەدەستنەداوە." 
 
رەوەز میرزا گوتیشی، بەشێوەی حەواڵە 9 ملیۆن بەرامبەر 100 دۆلارە. 
 
بە گوتەی ئەو ئاڵوگۆڕکارەی دراو، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەهای تمەن، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکان لە ئێران.
 
بەهای دیناری عێراقی ماوەیەکە جێگیرە. رەوەز میرزا گوتی، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 250 دینارە.
 
بەهای دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
 
100 دۆلار؛ 3 هەزار و 350 لیرەی تورکی.
ملیۆنێک لیرەی سووری؛ 180 هەزار دینار.
‎100 یۆرۆ؛ 155 هەزار دینار.
‎100 پاوەند؛ 185 هەزار دینار.
هەزار کرۆنی سوێدی؛ 114 هەزار و 500 دینار.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک کە بارێکی هەڵگرتووە و ئامادەیە بۆ ئەوەی هەناردە بکرێت، وێنە: تایبەت بە رووداو

هاوردە و ناردنکاران: بەهۆی بڕیارێکی عێراقەوە هاوردە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان کەمیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی عێراق بازرگانانی هەرێمی کوردستانی ناچار کردووە، هەر کاڵایەک هاوردە بکەن تەنیا 72 کاژێر رێگەیان پێدەدرێت بیبەنە نێوەڕاست و خوارووی عێراق.