رووداو دیجیتاڵ
لەدوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا، بەهای دراوی وڵاتەکە دابەزی.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووریا بەرامبەر بە 146 هەزار دینارە".
چەند رۆژێک بوو بەهای لیرە بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە.سێێ ئەم مانگە یەک ملیۆن لیرەی ئەو وڵاتە بەرامبەر 161 هەزار دینار بوو، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوو بەهای دابەزی و ملیۆنێک بووە بە 148 هەزار و 500 دینار.
ئێوارەی دوێنێ تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای سووریا کە بە ناوچە کەناراوییەکان ناسراون، شەڕ و رووبەرووبوونەوەیەکی تووند لەنێوان سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان، کە بە پاشماوەی سوپاکەی بەشار ئەسەد ناودەبرێن، بەردەوامە. بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی، زیاتر 70 کەس لە هەردوولا کوژران و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ