رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار کەمێک بەرزبووە و بەراورد بە پێش سەری ساڵی نوێ، بەهای لیرەی سوورییش زۆر دابەزیوە. هەروەها بەهای دراوەکانی تورکیا و ئێرانیش لە دابەزینن.
دوای پشووەکان و کردنەوەی بازاڕ، ئەمڕۆ یەکشەممە 05-01-2024، رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 170 هەزار دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو ملیۆنێک لیرەی سووری بە 280 هەزار دینار بوو.
رەوەز میرزا لەبارەی بەهای دیناریشەوە گوتی، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 151 هەزار دینارە، لەکاتێکدا لە رۆژانی رابردوودا گەیشتە 152 هەزار دینار.
هەر ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 8 ملیۆن و 20 هەزار تمەنە بە شێوەی حەواڵە. هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر 3 هەزار و 450 لیرەی تورکییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ