رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، 1500 دینار بەرزبووەوە. هاوکات لیرەی سوورییش دابەزی.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 500 دینارە."
دوێنێ 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار بوو. رەوەز میرزا دەڵێت، "دوێنێ بانکی ناوەندیی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی نەخستە بازاڕە و هۆکاریشی رانەگەیاند. ئەمڕۆ تاوەکو نیوەڕۆ پارەی نەخستووەتە بازاڕ، ئەوەش هۆکاری دابەزینی بەهای دینارە."
هەر ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووریا بە 154 هەزار دینارە؛ لە کاتێکدا دوێنی بە 163 هەزار دینار بوو.
هەروەها 100 دۆلار بە حەواڵە بەرامبەر 9 ملیۆن و 200 هەزار تمەنە. هاوکات 100 دۆلار بەرامبەر 3 هەزار و 500 لیرەی تورکیایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ