رووداو- هەولێر
نرخی نه‌وت لەدوای رێککەوتنی ئەندامان ئۆپێک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و شەوی پێنجشەممە 1-12-2016 گەیشتە نزیکەی 55 دۆلاری ئەمریکی.
نرخی بهرمێلێك نه‌وتی خاوی برێنت شەوی پێنجشەممە 1-12-2016 بە 54.44 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە دوای رێککەوتنی ئەندامانی ئۆپێک لە رۆژی چوارشەممە 30-11-2016 بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانیان، یەکێکی دیکە لە گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو، ره‌زامه‌ندیی رووسیا بوو لهبهشدارییكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
رووسیا بڕیاریداوه له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می 2017 به‌ئاستی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر بخاته بازاڕه‌كانی جیهان. هەروەها ئەندامانی ئۆپێک رێککەوتوون کە ئاستی بەرهەمهێنانیان بە رێژەی 1 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ