100 دۆلار بە نزیکەی 148 هەزار دینارە

01-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهای دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرزیدا ماوەتەوە. ئاڵوگۆڕکارێکی دراو دەڵێت، بانکی ناوەندی دۆلار زۆر دەخاتە بازاڕەوە و خواستیش لەسەری کەمە.

رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهای دینار بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
رەوەز میرزا گوتی: "هۆکاری بەرزبووەنەوەی بەهای دینار زۆرە. دیارترینیان فرۆشتنی دۆلارە لە بانکی ناوەندی بە بڕی زیاتر لە جاران؛ بازاڕیش بەهۆی هاتنی رەمەزانەوە چۆڵترە و خواست لەسەر دۆلار کەمە".
 
هەر ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 166 هەزار دینارە؛ هەروەها 9 ملیۆن و 350 هەزار تمەن بە حەواڵە بەرامبەر بە 100 دۆلارە؛ لیرەی تورکیش ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 3600 لیرەیە.
 
بە گوێرەی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، بەهای دراوەکانی دیکە ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
 
100 یۆرۆ؛ 152 هەزار و 250 دینار
100 پاوەند؛ 183 هەزار و 250 دینار
هەزار کرۆنی سوێدی؛ 114 هەزار و 500 دینار
‎هەزار کرۆنی نەرویجی؛ 112 هەزار و 500 دینار
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک بارهەڵگری هەناردە و هاوردەکردنی کاڵا.

هەولێر و بەغدا لەبارەی هاوردە و هەناردەکردنی کاڵا رێککەوتن

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی ئایار، د. عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە بەرنامەی (هێشتا ماویەتی)ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە هێڤیدار ئەحمەد پێشکێشی دەکات رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی نێوان تیمی تەکنیکیی دەروازە سنوورییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن کرا، کە لە رێگەیەوە دەرگە بۆ هەناردەکردنی کاڵاکان دەکاتەوە."