دووڕیانێکی هەستیار؛ عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەمواری یاسای باری کەسیدا
زۆر گرنگە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، هەنگاوی خێرا و هاوئاهەنگ و بەکۆمەڵ بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە پێشڤەچوونی هەموارە پێشنیازکراوەکە. مەترسییەکان نەک تەنیا بۆ عێراق، بەڵکو بۆ دەسەڵات و متمانە و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و پاراستنی تەواوی دانیشتووانەکەی زۆر گەورەن. ئێستا کاتی ئەوەیە بە یەک دەنگ رووبەڕووی ئەم پێشهاتە ببینەوە.