دەست لە یادەوەریمان مەدەن
بەمۆزەخانەکردنی گرتووخانەیەکی وەکو ئەبوغرێب، یان نوگرە سەلمان نابێ لەم نوخبەیەی ئێستای عێراق چاوەڕێ بین، دیارە لەوێ هێشتا کێشەی گەورەتر هەیە و ئەم بابەتەی من باسی دەکەم لە ئەولەویەتدا نییە. ئەمەش بۆ هەر وڵاتێ کە کێشەی زۆری کەڵەکەبووی هەبێ تەحسیل حاسڵە. بەڵام ئەوەی دەبێ بیر لەمە بکاتەوە کوردە، بەرپرسە کوردەکانی بەغدان.