ئاراستەی خوێندن و دیدی زانست لە کۆمەڵگەی کوردیدا
کۆمەڵگەی کوردی لە هەموو شتێک زیاتر پێویستی بە هۆشیارکردنەوەی زانستییە، پێویستە خەڵك لەوە تێبگەیێنرێت؛ هەڵگری بڕوانامە، مانای رۆشنبیریی کەسەکە نییە و، (بڕوانامە) مافی ئەوەی پێنادات لەسەر هەموو شتێک قسە بکات، چونکە 'دوژمنی راستەقینەی زانین' هەروەک مارتن لوسەرکینگ دەڵێ 'نەزانین نییە، بەڵکو وەهمی زانینە، هەستکردن بە زانابوونە، لە کاتێکدا هیچ نەزانی.' پێویستیشە ئەم هۆشیارکردنەوە لە ئەلف و بێوە دەستپێبکات.