بۆ خوانی جەژن، برنجی کوردی خواستی زۆری لەسەرە
سبەی، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و ئامادەکردنی ژەمی بەیانیی جەژنیش لەنێو کورددا کولتوورێکی دێرینە، بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان بۆ بەیانیی جەژن، برنجی کوردی پەسن دەکەن و خواستی زۆریان لەسەری هەیە، ئەوان دەڵێن برنجی کوردی هەم تامی خۆشترە و هەم تەندروستترە.