مام جەلال؛ بۆنی هەموو عەترەکانی دنیا لە یەک عەتردا
سێ ساڵه ئێمه بێ مام جه‌لال ـین، ئه‌و مام جه‌لاله‌ی تاقه دره‌ختێک بوو، به‌ڵام تامی هه‌موو باخچه‌کانی دنیای ده‌دا، چه‌پکه گوڵێک بوو له گوڵێکدا، بۆنی هه‌موو عه‌تره‌کان بوو له یه‌ک عه‌تردا، هه‌موو کوردستان بوو له رههبهرێکدا، تا زه‌مه‌ن زیاتر به‌سه‌ر ئۆغری ئەبەدی تێده‌په‌ڕێت، زیاتر لێمان نزیک ده‌بێته‌وه