لێبگه‌ڕێن با منداڵه‌كانمان پشوو بده‌ن
پرسیارى سه‌ره‌كیی من ئه‌وه‌یه 'به‌ڕاستى ئه‌وە چ حیكمه‌تێكه سیستمی خوێندنى ئێمه ناهێڵێ منداڵ و مامۆستاكانمان چێژ له پشووه‌كانیان وه‌ربگرن؟' كه‌سانى په‌روه‌رده‌یی نێو ئه‌و داموده‌زگایانه نازانن، كاتێك راسته‌وخۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌خرێنه دواى پشووه‌كان، دەبێتە هۆى دروستبوونى گوشارێكى ئێجگار زۆر بۆ قوتابیان و هه‌لى سوودمەندبوونی قوتابیان لەم پشووانه تاڕاده‌یه‌كى یه‌كجار زۆر كه‌مده‌بێته‌وه؟