کاتێك ئامادەکاریم دەکرد بۆ چاپکردنی گفتوگۆکە بە ناونیشانی "بانیاس 1985" لەبارەی ئەو نامانەی لەلایەن خاتوو رەوشەن نووسرابوون زانیاریم دەستکەوت. نامەکان لەنێو بەرگەکانیاندا بەباشی هەڵگیرابوون. لە کۆی 14 نامە، 10 نامەیان بە پێنووسی حبر و بەدەست و خەتێکی جوان نووسرابوون، تورکی بوون. دووان لە نامەکان بە ئەلف و بێ ی عەرەبی نووسرابوون. سەرەتا وابیرمان کردەوە کە خاتوو رەوشەن بە عوسمانی نووسیبێتی، بەڵام کاتێك نامەکانمان نووسییەوە بۆمان دەرکەوت ئەو دوو نامەیە نەک تەنیا بە پیتی عەرەبی نووسراون، بەڵکو زمانەکەشیان عەرەبییە. هەردوو نامەکەمان وەرگێڕایە سەر زمانی تورکی و بوو بە سوپرایزێکی گەورە بۆ خوێنەران.