هەڵبژاردنی کوردستان و ئەزموونی من لە بەریتانیا
بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری دەبێت سەرەتا ئەم مۆدیلە ناتەواوەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان دا کە بەرپرسە لە هەموو هەڵە و نەهامەتییەکانی 32 ساڵی رابردوو بگۆڕدرێت، دەبێت ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز هەبێت لە خەمی میللەت دا بێت. هەوڵدراوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ گەلی کوردستان نەیتوانیوە ئۆپۆزیسیۆنێک بەرهەم بێنێت کە بەرگەی گوشارەکانی دەسەڵات بگرێت. ئەمەش خەم و ئەرکی هەمووانە، بۆیە باشترین رێگە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانگاری راستەقینە لەم هەرێمەدا ئەوەیە، کە تەواوی دەنگدەران لە رۆژی دەنگدان، لە 20-10-2024 دەنگ بدەن