شەفافیەت: داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 32 ملیار دینار بووە
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، کە تایبەتە بە داهاتەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 32 ملیار دینار بووە. داهاتەکەش بەراورد بە هەفتەی پێشتر زیاتر لە 12 ملیار دینار زیادی کردووە