چەند رۆژێکی یەکلاییکەرەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان
لەلایەکی دیکەوە، تورکیا جیاوازە لە ئێران و رووسیا، ئەگەر هەندێک حکومەتەکەشی لای هەندێ ناوەند نەخوازراو بێت، وەك دەوڵەت ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی ئەمریکایە، پەیوەندیی دیپلۆماسی و بازرگانی و سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل دا هەیە و دەتوانێت زۆر شتی بۆ بکات کە بە هێزی دیکە ناکرێت. زۆرینەی سوننەی عەرەبی سووریا بە رزگارکەری خۆیانی دەزانن، لانیکەم لەم قۆناخەدا. هەر بۆیە بانگەوازەکەی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە بۆ جیهان بۆ ئەوەی هاوشێوەی جاران واتە بەرگریکردن لە کۆبانێ دژ بە داعش، بەرامبەر سوپای ئازاد و تورکیاش پشتیوانیان بکەن، زۆر گوێگری نابێت.