گرێکوێرەی تاقیکردنەوەی بەکەلۆری
حەز و خولیا و پلانی خوێندکار و گونجان و ئەزموون و توانای خوێندکار لە بوارێکدا لە پەراوێزی نمرەکەیدایە. ئەوانەی نمرەیان بەرزترە پەراوێزی ئازادیی بڕیاردانیان زیاترە لەوانەی نمرەیان نزمترە.
حەز و خولیا و پلانی خوێندکار و گونجان و ئەزموون و توانای خوێندکار لە بوارێکدا لە پەراوێزی نمرەکەیدایە. ئەوانەی نمرەیان بەرزترە پەراوێزی ئازادیی بڕیاردانیان زیاترە لەوانەی نمرەیان نزمترە.
سێ مراز و ئامانجی تاقیکردنەوەی سەرتاسەری بریتین لە دانانی پێوەر، یەکخستن و گشتاندنی ئەم پێوەرانە و، بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا. لە بڕیارداندا نزیکی و دووری لە پێوەرەوە دەبێتە ئەو خاڵەی دروستی و نادروستیی بڕیارەکە یەکلایی دەکاتەوە، بۆیە بۆ بڕیاردانە پەروەردەییەکان، پێوەرە پەروەردەییەکان گرنگن.
ئەو خوێندکارانەی لە خانەوادە دەوڵەمەند و ناسراوەکانەوە دێن دەستیان بە سەرچاوەی باشتر دەگات و دەرفەتی خۆئامادەکردنیان زیاترە، بەمەیش دەرفەتی پێشبڕکێ هەر لە سەرەتاوە نایەکسان دەبێت. ئەنجامی تاقیکردنەوەکان کارکردی زیاتری بەسەر داهاتووی خوێندکارانی کەمدەرامەتەوە هەیە بەراورد بە خوێندکارانی خانەوادە دەوڵەمەند و خاوەن پێگە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان