تەرمی 16 کۆچبەر لە کەناراوەکانی تونس دۆزرانەوە
رووداو دیجیتاڵ
پاسەوانی کەناراوەکانی تونس دەڵێت، تەرمی 16 کۆچبەریان لە کەناراوەکانی شارەکانی مەلولش، سەلەقتە و شیبا لە تونس دۆزیوەتەوە.
بەرپرسێکی پاسەوانی کەناراوەکانی تونس بە میدیای بەریتانی گوت، "تەرمەکان رۆژی هەینی و دووشەممە دۆزراونەتەوە و بەهۆی شێواویانەوە نەناسراونەتەوە و بڕیارە پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ بکرێت."
هەندێک ناوچەی تونس تەنیا 150 کیلۆمەتر لە دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیاوە دوورن. مانگانە سەتان کۆچبەر لەو وڵاتەوە هەوڵی پەڕینەوە بۆ ئەورووپا دەدەن.
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ دەڵێت، لە 10 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 30 هەزار کەس لە دەریای نێوەڕاست گیانیان لەدەستداوە؛ 3 هەزاریان ساڵی رابردوو بوو.