ئەمشەو دیاردەی مانگگیرانی نیمچەیی لە چوار کیشوەر دەبیندرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو دیاردەی مانگگیرانی نیمچەیی روودەدات و خەڵکی چوار کیشوەر دەتوانن بیبینن.
لە ئەوروپا، ئەفریقا، زۆربەی ئاسیا و رۆژئاوای ئوسترالیا، بەشێکی مانگ دەگیرێت. مانگگیرانەکە کاژێر 10:34 خولەکی ئەمشەو دەستپێدەکات و تاوەکو 11:52 خولەک بەردەوام دەبێت.
مانگگیران کاتێک روودەدات کە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگەوە و رێگری لە گەیشتنی تیشکی خۆر بە مانگ دەکات. بەگوێرەی لێکدانەوە گەردوونییەکان، مانگگیرانی داهاتوو 25ی ئاداری ساڵی 2024 روودەدات.