کۆڕبەندی داڤۆس؛ دەرفەتێك بۆ دانوستاندنی ئابووری و سیاسی
رووداو - داڤۆس
دووەم رۆژی کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس، کۆڕبەندەکە بە دەرفەتێکی گرنگ بۆ دانوستاندن و رێککەوتنی نێوان سیاسیی و بازرگانەکان لەقەڵەم دەدرێت.
بەشێک لە کۆمپانیا بازرگانییەکان بە پشتیوانی حکومەتەکەیان بەشدارییان لە کۆڕبەندەکەدا کردووە بۆ ئەوەی بتوانن هەموو هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ تاوەکو زۆرتریین سوود لە دەرفەتەکە وەربگرن، کە داڤۆس بۆی رەخساندوون، بەشدارانی کۆڕبەندەکەی ئەمساڵ پێیانوایە، دابەشبوونی جیهان لەسەر دووبەرەی جیاواز، سێبەری بەسەر کاری کۆڕبەندنی داڤۆس کێشاوە.
ڤینسێت چین، بەڕێوەبەر لە کۆمپانیای BCG بۆ راوێژکاری بە رووداوی راگەیاند "بۆ ئیمه گرنگه لێره‌بین، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بیروڕای خۆمان بڵێین، بەڵكو بۆ گوێگرتن له‌وانی دیكه، درووشمی داڤۆس دروستكردنی داهاتوییه‌كی هاوبه‌شه، ئێستا له هەموو کاتێک زیاتر دروسكردنی داهاتووییه‌كی هاوبه‌ش گرنگه".
كۆمپانیا و بازرگانه‌كان له زۆر بواری جیاوازدا لێره‌ن، هه‌ندێكییان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانیان بۆ کاری بازاڕکردن هاتوونەتە داڤۆس، هه‌ندێكی دیكه‌ش له بواری ته‌كنه‌لۆجیا كارده‌كه‌ن له‌گەڵ به‌شداریان هاتوون بۆ توێژینه‌وه له پێشكه‌وتنه زانستییه‌كانی خۆیان.
هه‌رچه‌نده كۆڕبه‌نده‌كه ئابووری بێت و كۆمپانیاكان مه‌به‌ستیان ته‌نها بازرگانی بێت، ناتوانن خۆیان به دووربگرن له‌و ترێنده سیاسییه نوێیەیی له جیهان سهریهەڵداوه.
راپۆرتی كۆڕبه‌نده‌كه باس له‌وه ده‌كات كه ساڵی 2018 ساڵێكی زۆر باش نابێت بۆ بازرگانی جیهان، بەڵام لەگەڵ ئه‌وه‌شدا داوایان لێده‌كات خۆیان له‌كاری هاوبه‌ش به‌دوورنه‌گرن.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن