لە ئۆکراینا ئاژەڵە بێلانەکان کۆدەکرێنەوە

رووداو - هەولێر 

پزیشکێکی ڤێتێرنەری شێڵتەرێکی ئاژەڵان لە خارکێفی ئۆکراینا دروستدەکات و ئامانجیەتی ئاژەڵەکانیش بەهۆی جەنگەوە بێلانە نەبن. 
 
لە نێو شێڵتەرەکە بەشێک لە سەگەکان بریندارن و جگە لە سەگ، شێڵتەرەکە پشیلەش لەخۆ دەگرێت
 
رۆبێرت سەرگسیان، پزیشکی ڤێتێرنەری و خاوەنی شێڵتەرەکە دەڵێت: ''ئێستا 72 سەگمان هەیە، 403 سەگ لێرە بەخێو کراون.'' 
  
رۆبێرت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە خاوەنی بەشێک لە سەگەکان دەدۆزێتەوە و رایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی ئاژەڵەکان دەدۆزێتەوە، لە ئینتەرنێت بڵاویان دەکاتەوە تاوەکو لەلایەن خێزانەکانیان بدۆزرێنەوە. 
 
هاوکات باسی یەکێک لە سەگەکان دەکات و دەڵێت: 'لەکی' دەچێت بۆ ئەڵمانیا، نازانم چ شارێک بە دڵنیایی، دوای ئەوەی دۆزیمانەوە لە ئینتەرنێت بڵاومان کردەوە، خەڵکێکی زۆر وەڵامیان دایەوە، ئێمە ئەو دەگەیەنین بە خێزانەکەی لە ئەڵمانیا و لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ئەڵمانیا قسەدەکەین.
 
هەر ئاژەڵێک چیرۆکێکی کاریگەریی هەیە، لەگەڵ تەقینەوە و رووخاندنی ماڵەکانیان یاخود کۆچکردنی خاوەنەکانیان بێلانەبوون، بەشێکیشیان کەمئەندام بوون و بۆ هەتا هەتایە ئاسەواری شەڕیان لەسەر ماوەتەوە.