کچە کوردێك لە ئەڵمانیا لە تایکواندۆ چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە


رووداو - ئەڵمانیا

ئارینی ته‌مه‌ن دوانزه‌ سال به‌ شانازیه‌وه‌ ده‌روانێته‌ خه‌لاته‌كانی ، ئه‌و ماوه‌ی دووساله‌  وه‌رزشی تانگ سوو دوو ده‌كات  كه‌  به‌ شێكه‌ له‌ هونه‌ری جه‌نگی كاراتێی  كۆری  .  له‌ چه‌ندین ‌ پاله‌وانیه‌تیدا به‌ شداری كردوه جامی  یه‌كه‌می ئه‌وروپا و یه‌كه‌می هۆله‌ندای ریزكردوه‌  ، ئه‌م هه‌فته‌یش خه‌لاتی یه‌كه‌می جیهانی له‌ له‌ پاله‌وانیه‌تی هونه‌ری جه‌نگی  له‌نده‌ن پێبه‌خشرا . 

ئارین ئستا خاوه‌نی پشتوێنی سه‌وزه‌ و  رۆژ به‌ رۆژیش خه‌لاته‌كانیشی له‌ گه‌ل خه‌ونه‌كانی زیاد ده‌كات ،  هه‌فته‌ی دوو تا سی جار راهێنان ده‌كات و له‌ كاتی  پاله‌وانیه‌تیه‌كان له‌ مالیشه‌وه‌ به‌رده‌وام راهێنان ده‌كات  ، 

مه‌یلی ئارین بۆ ئه‌م وه‌رزشه‌ له‌ لایه‌ن دایكه‌وه‌ بۆی دروست ده‌بێت.

 رۆژینی دایكی چه‌ندین سال ئه‌م وه‌رزشه‌ ی كردوه‌ ،ئستا هه‌ر سی منداله‌كه‌ی سه‌رقالی ئه‌م وه‌رزشه‌ن ، رۆژین نه‌ك ته‌نها هه‌فتانه‌ هه‌رسێكیان بۆ وه‌رزش ده‌هێنت ده‌بات به‌لكو بۆ پاله‌وانیه‌تیه‌كانیش له‌ پشتی ئارینه‌