لەگەڵ سەرۆک چی دیکە لە ئەمریکا هەڵدەبژێردرێت؟
رووداو دیجیتاڵ
رۆژی سێشەممە، لە ئەمریکا تەنیا سەرۆکی نوێ هەڵنابژێردرێت، بەڵکو ژمارەیەک هەڵبژاردنی دیکەش دەکرێن.
گرنگترین هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە.
لە هەمان کاتدا هەر 435 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەش هەڵدەبژێردرێن.
هەروەها لە کۆی 100 ئەندامی ئەنجوومەنی پیران، 34یان هەڵدەبژێردرێن.
11 ویلایەت حاکمی نوێ هەڵدەبژێردرێن.
78٪ی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ویلایەتەکان هەڵدەبژێردرێن کە بە پەرلەمانی ویلایەتەکان دادەنرێن.
لە 41 ویلایەت و واشنتن دی سیی پایتەختی وڵاتەکە، 150 پرسیار دەخرێنە گشتپرسییەوە کە پەیوەستن بە:
مافی لەباربردنی منداڵ: یاسا و رێسای پەیوەندیدار بە لەباربردنی منداڵ لە ویلایەتەکانی وەک کۆلۆرادۆ، ماریلاند و نیڤادا.
هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن: ئالاسکا و ویلایەتەکانی دیکە گشتپرسی لەسەر یاسای هەڵبژاردن دەکەن.
مافەکانی دەنگدان: بەشێک لە ویلایەتەکان دەنگ لەسەر ئەوە دەدەن کە ئایا کۆچبەران و پەنابەرن مافی دەنگدانیان پێ بدرێت یان نا.