چۆن زریانەکان لە دەریای نێوەڕاست دروست دەبن؟
رووداو دیجیتاڵ
ناوبەناو زریان لە دەریای نێوەڕاستەوە هەڵدەکات و بڕێکی یەکجار زۆری باران بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری دەریاکەدا دەبارێنێت، بە تایبەتی فەرەنسا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا.
هەندێ جار لە ماوەی چەند کاژێرێکدا، هێندەی چەند مانگێک باران دەبارێت.
ئەم دیاردەیە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی هەوای گەرم، شێدار و ناجێگیر لە دەریاکەوە روودەدات. با ئەو بارستە هەوایانە بەرەو وشکایی دەبات. کاتێک بەر شاخەکان دەکەون، بەرزدەبنەوە و لەگەڵ هەوای سارد لە بەرزاییدا یەک دەگرن، هەواکە سارد دەبێتەوە و دەبێتە هەورێکی پڕ لە باران و خێرا، واتە زریان دروست دەبێت.
ئەم زریانانە زیاتر لە پاییزدا روودەدەن، کاتێک دەریا گەرمترە و بەهەڵمبوونی ئاو بەرزترە.
زریانەکان دەتوانن بێ بوونی چیاکانیش دروستبن. چونکە دەتوانن تۆپەڵێک هەوای سارد دروستبکەن. تۆپەڵە هەواکە وەک چیایەک بارستە هەواکان بەرەو ئاسمان بەرزدەکاتەوە.
ئەو بارانەی ئەم زریانانە دایدەبارێنن، دەبێتە هۆی لافاوی لەناکاو و هەرەسهێنانی زەوی.
فراوانبوونی شارەکان و داپۆشینی سرووشت بە قیر و کۆنکرێت، زریانەکان خراپتر دەکەن.
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن، هێزی ئەم زریانانە بەهۆی زیادبوونی پلەی گەرمای گۆی زەوی، زیاتر بووە.