وریا غەفووری دەستگیر دەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

وریا غەفووری، ئەستێرەی تۆپی پێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24-11-2022، وریا غەفووری بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و بانگەشەکردن دژ بە دەسەڵات دەستبەسەرکراوە.
 
تاوەکو ئێستا زانیاریی زیاتر لەبارەی دەستبەسەرکردنی وریا غەفووری کە خەڵکی شاری سنەیە، بڵاونەکراوەتەوە.
 
غەفووری یاریزانی یانەی فولادی خوزستانی ئێرانە. لە چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام هەڵوێستەکانی پشتیوانی بوون لە خەڵک و خۆپێشاندەران.