لە ئەڵمانیا "گرووپی میوزیکی نیشتمان" بەشداری گەورەترین فێستیڤاڵی کرد
رووداو - ئەڵمانیا
"گرووپی میوزیکی نیشتمان" بەشداری گەورەترین فێستیڤاڵی میوزیکی جیهانی کرد لە شاری روودلشتادی ئەڵمانیا، ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە بە میوزیکی کوردی گرووپەکە سەرسام بوون.
هه‌ژار زه‌هاوی، میوزیکژەنی بەنێوبانگی کورد دەڵێت، دەیانەوێت بە هونەر مێژووی کورد و دەردەسەرییەکانی بە جیهان بناسێنن"، لە فێستیڤاڵەکەدا نزیکەی هەزار میوزیکژەن و هونەرمەند بەشداریان کرد.
له‌نێو 160گرووپ و هەزار هونه‌رمه‌ندی به‌شداربوو، کە له وڵاتانی جیهانییه‌وه هاتبوون، ته‌نها گرووپی نیشتمان وه‌ك تاكه نوێنه‌ری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاماده‌بوون .
له ماوه‌ی یه‌ك كاژێردا گرووپی نیشتمان میوزیك و كولتوور و مێژووی كوردیان چرپاند به‌گوێی ئاماده‌بوواندا، به جۆرێك به قوڵی هه‌ستی ئاماده‌بووانیان جوڵاند و هه‌ندێكیان به هەڵپهڕكێ و هه‌ندێكی دیكهشاین به فرمێسك هه‌ستی خۆیان ده‌ربڕی.
یه‌كێك له به‌شداربووان بەگریانەوە گوتی "ئه‌وه‌نده هه‌ستی جوڵاندم ته‌نها یه‌ك ئومێدم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كورد بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی".
بۆ ماوه‌ی چوار رۆژد شاری رۆدلشتاد ده‌بێته گۆڕه‌پانی ناساندنی میوزیك و گۆرانی گه‌لانی به‌شدابوو به‌یه‌كدی، نزیكه‌ی سەت هه‌زار كه‌سیش ساڵانه سه‌ردانی ئه‌م ڤێستیڤاڵە ده‌كه‌ن. گرووپی نیشتمان به ده‌ف و ده‌هۆڵ و زوڕنا چه‌ند ئامێرێكی دیكەی میوزیكی كوردیان به ئاماده‌بووان ناساند.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن