تورکیا 777 جار داواكاری پارێزەران بۆ دیداری ئۆجه‌لان رەتدەکاتەوە
رووداو - ئه‌نقه‌ره
داواكاری گشتیی كۆماریی له پارێزگای بوڕسا، 777 جار داواکاری پارێزەرانی ئۆجەلانیان بۆ دیداری ئیمراڵی رەتکردەوە.
بەپێی یاسای ژمارە 5275ـی تایبەت بە دۆخی نائاسایی، داواكاری گشتیی كۆماریی له پارێزگای بوڕسا بۆ جاری 777، رێگری دەکات لە ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە و داواكاری پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری 19 ساڵ به‌ندكراوی په‌كه‌كه له گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی جۆری ئێف له دوورگه‌ی ئیمراڵی، ره‌تكرده‌وه.
له رێککەوتی 27ی ته‌ممووزی 2011ـه‌وه سیاسه‌تی گۆشه‌گیركردن دژ به عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستیپێكردووه و دواجار محه‌ممه‌د ئۆجه‌لانی براگه‌وره‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له مانگی ئەیلوولی 2016، دیداری له ئیمراڵی ئه‌نجامدا و تاوەكو ئێستاش 777 داواكاری پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان بۆ ئه‌نجامدانی دیدار ره‌تكراونه‌ته‌وه.
دوایین دیداری شاندی ئیمرالی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له رۆژی 05-04-2015 بووه، دواتر له رۆژی 28 بۆ 29-04-2015 شاندی كۆمیته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و مامه‌ڵه‌ی خراپ دژ به زیندانیكراوانی سه‌ر به‌یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌ردانی ئۆجەلانیان كرد، دوای ئەوەش بڕیاری گۆشه‌گیركردن و قه‌ده‌خه‌كردنی دیدار و سه‌ردانیكردن بۆ دوورگه‌ی ئیمرالی راگه‌یێندرا.
رۆژی 15-02-1999 عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی میت له نایرۆبی پایته‌ختی كینیا ده‌ستگیركرا.
هەروەها رۆژی 28-04-1999 به‌پێی مادده‌ی 125ـی یاسای سزاكانی توركیا به‌تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی سزای له سێداره‌دانی بۆ دەرچوو.
رۆژی 29-06-1999 سزاكه‌ی بووە زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی و بەسەریدا سەپێندرا، ماوه‌ی 19 ساڵه له زیندانی سزا قورسه‌كانی دوورگه‌ی ئیمرالی له شاری بوڕسا به‌ندكراوه.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن