لە تورکیا نرخی بلیتی چوونە ژوورەوە بۆ مۆزەخانە و ناوچە شوێنەوارییەکان 100٪ زیادکرا
رووداو دیجیتاڵ
لە تورکیا نرخی بلیتی چوونە ژوورەوەی مۆزەخانە و شوێنەوارە مێژووییەکانی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار بە رێژەی 100٪ زیادکرا.
بڕیارەکە لە یەکی ئابی 2023 ـەوە کاری پێدەکرێت و زیاتر کاریگەری لەسەر گەشتیارانی بیانی دەبێت.
بەگوێرەی بڕیارەکە، زیادکردنی نرخەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوەوە، هاووڵاتیانی تورکیا دەتوانن بە کارتی مۆزەخانە بچنە ناو مۆزەخانەکانە و شوێنەوارە مێژووییەکان.
بەگوێرەی بڕیارەکە، نرخی ساڵانەی کارتی مۆزەخانە کە بۆ هاووڵاتیانی تورکیا 60 لیرەیە، هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
خاوەن کارتی مۆزەخانە دەتوانن بۆ ماوەی یەک ساڵ، بێ سنوور سەردانی زیاتر لە 350 مۆزەخانە و شوینەواری مێژوویی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و کۆشکە نیشتمانییەکان بکەن.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی وەرزش و لاوانی تورکیا رایگەیاندووە، ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە نێوان 18-25 ساڵە، ئازاد دەبن بە کارتی مۆزەخانە دیجیتاڵیەکان بچنە ناو سەرجەم مۆزەخانە و شوێنەوارەکان.
بەپێی لیستی زیادکراو، نرخی چوونە ژوورەوە بۆ مۆزەخانەی فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ بە 13 یۆرۆ دیاریکراوە.
نرخی چوونە ژوورەوە بۆ هەندێک مۆزەخانە و شوێنەواری مێژوویی بەمجۆرەیە:
شاری مێژوویی ئەفەس: 700 لیرە
شوێنەواری پاموککالە: 700 لیرە
ئاسپەندۆس: 340 لیرە
دۆڵی ئیهلارا: 330 لیرە
تاوەری کچان: 550 لیرە
تاوەری گالاتا: 650 لیرە
مۆزەخانەی شوێنەوارناسی ژێر ئاوی بۆدروم: 450 لیرە
شوێنەواری گۆرەمە: 480 لیرە
مۆزەخانەی شارستانیەتەکانی ئەنادۆڵ: 280 لیرە
شوێنەواری پاتارا: 340 لیرە
مۆزەخانەی ترۆیا: 330 لیرە