ئیمامئۆغڵو بە باشترین سەرۆکشارەوانی لە تورکیا دەستنیشانکرا
رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی راپرسیی ORC، کە بە ناوەندێکی نزیک لە ئاکپارتی ناسراوە، ئەنجامی راپرسییەکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند؛ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ بە باشترین سەرۆکشارەوانیی تورکیا دەستنیشانکراوە.
ئەو ناوەندە راپرسییەکی لەسەر باشترین سەرۆکشارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ساڵی 2021 کردووە. 20 هەزار و 186 کەس بەشداریان لە راپرسییەکەدا کردووە. یەکێک لەو پرسیارانەی ئاراستەی بەشداربووان کراوە بریتی بووە لە: بەڕای تۆ سەرکەوتووترین سەرۆکی شارەوانی لە 81 پارێزگاکەدا بۆ ساڵی 2021 کێ بوو؟
ناوەندی راپرسیی ORC ئەنجامەکەی بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە؛
پلەی یەکەم: ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ.
رێژەی دەنگ: 56.1٪
لەسەر پشکی جەهەپە
پلەی دووەم: فاتمە شاهین، سەرۆکی گەورەشارەوانیی دیلۆک.
رێژەی دەنگ: 55.4٪
لەسەر پشکی ئاکپارتی
پلەی سێیەم: موهیتتین بۆجەک، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئانتاڵیا.
رێژەی دەنگ: 55٪
لەسەر پشکی جەهەپە
پلەی چوارەم: مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە.
رێژەی دەنگ: 54.7٪
لەسەر پشکی جەهەپە
پلەی پێنجەم: ڤاهاپ سەچەر، سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێرسین
رێژەی دەنگ: 54.3٪
لەسەر پشکی مەهەپە
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، کە پلەی یەکەمی لە راپرسییەکەدا بەدەستهێناوە، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵی 2019، بە بەدەستهێنانی 54.21٪ی دەنگەکانی ئەو پارێزگایە، بووە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ. هەروەها بینالی یڵدرم، بەربژێری ئاکپارتی بۆ ئەو پۆستە 44.99٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بەرامبەر بەربژێرەکەی جەهەپە شکستی هێنا.