لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا 30 کۆچبەر دەستبەسەرکران

 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان و پارێزگاکانی کرکڵارئەلی و ئەدیرنەیی تورکیا 30 کۆچبەری نایاسایی دەستەبەسەرکران. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوول لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان سێ ژنی خەڵکی تورکمانستان، کیرگیزستان و ئۆزبەکستان و پێنج هاووڵاتیی ئەفغانستان دەستبەسەرکران، هەروەها هاووڵاتییەکی تەمەن 38 ساڵ بەناوی (ک. هـ. ک.) بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکرا.
 
لە پارێزگای کەرکڵارئەلی تورکیاش، 11 کۆچبەر لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بازگەی رێگاوبانی سەر رێگەی شارۆچکەی کۆفجاز لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە کە هاووڵاتییەکی تورکیا بوو بە هەمان تۆمەت دەستبەسەرکران.
 
دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی، 30 کۆچبەرە دەستبەسەرکراوەکە بەمەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکانیان کران.