لە ئیستەنبووڵ تەرمی پیاوێک بە لەتکراوی دۆزرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچەی پەندیکی ئیستەنبووڵ، لە دوو حاویەی زبڵ و خاشاکدا تەرمی پیاوێک بە لەتکراوی دۆزرایەوە.
رووداوەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی ئایار لە شەقامی دوملوپنار لە گەڕەکی ئیشک روویدا.
ژنێك کە لە نێو حاوییەکانی ئەو گەڕەکە جل و بەرگی کۆنی کۆدەکردەوە، پارچەی جەستەی پیاوێکی بینی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە رووداوەکە ئاگادار کردەوە.
دوای ئەوەی تیمەکانی پۆلیس چوونە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە، بۆیان دەرکەوت ئەو پارچانە هی کەسێکە بە ناوی (ن. س.) و فڕێدراوەتە نێو دوو حاوییەی جیاوازەوە.
تیمەکانی پۆلیس لە نێو حاوییەکانی ئەو گەڕەکەدا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.