تورکیا: پاککردنەوەی سووریا لە تیرۆر مانەوەی ئەو وڵاتە مسۆگەر دەکات
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، پاککردنەوەی خاکی سووریا لە "تیرۆری جوداخوازی" مانەوەی ئەو وڵاتە مسۆگەر دەکات.
پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە 25ی تەممووز ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لە ئەنقەرە به سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری ئەو وڵاتە و ئاماده‌بوونی یاریدەدەرەکەی، وه‌زیرانی داد، ناوخۆ، به‌رگریی، ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی میت، سوپاسالار، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانی، ده‌ریایی، وشکانی، سوپای یه‌ك و دوو، هێزه‌كانی تایبه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی شورای سه‌ربازی کۆبووەوە.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە کە نزیکەی سێ کاژێری خایاند، راگەیێنداوێکی نۆ خاڵیی بڵاوکردەوە، لە یەکێک لە خاڵەکانیدا لە باسی سووریا دەڵێت، "پاککردنەوەی خاکی سووریا لە تیرۆری جوداخوازی بە پلەی یەکەم بەرژەوەندی و مانەوەی سووریا مسۆگەر دەکات."
سەبارەت بە عێراقیش، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا رایگەیاندووە، "زیادکردنی هەوڵەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هەلێکی تۆکمە بۆ چارەسەرکردنی پرسە ئەمنییەکانی هاوبەش بە هاوکاریی دڵسۆزی وڵاتانی ناوچەکە دەڕەخسێنێت، هەروەها بەشدارییەکی هەمیشەیی لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری و خۆشگوزەرانیی عێراق و سووریادا دەکات."