هەدەپە ئێشکگری "ویژدان و دادپەروەری" دەستپێکرد
رووداو - ئامەد
لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان چالاکییەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە درووشمی "ئێشکگریی ویژدان و دادپەروەری" دەستیپێکردووە و، تاوەکو رۆژی 2-8-2017 بەردەوام دەبێت.
عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی هەدەپە دەڵی "حکومەتی ئاکپارتی سیاسەتی فاشیزمانە پەیڕەو دەکات، نابێ رێگری لە دەنگی خەڵک بکرێ، زیاتر لە شەش ملیۆن و 500 هەزار کەس دەنگیان بە هەدەپە داوە".
بایدەمیر رایگەیاند، ئەو ئێشکگرییە بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەوکاتەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتەکەیان و پەرلەمانتارانی دیکەیان ئازاد دەکرێن.
لەگەڵ ئەوەی خەڵکانێکی زۆر بە مەبەستی بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیە گەیشتبوونە ناوچەکە بەڵام پۆلیس تەنیا رێگەی بە پەرلەمانتارانی پارتەکەدا تا بڕۆنە شوێنی کۆبوونەوەکە.
داڕشتنەوە: حەکیم داود